به‌کارهێنانی منالان بۆ بانگه‌شه‌و پروپاگه‌نده‌ی سیاسی قه‌ده‌غه‌یه‌و پێچه‌وانه‌یه‌ به‌ مافه‌کانی منالان

چەند ڕۆژێکە بانگەشەى قەوارەسیاسیەکان دەستیپێکردووە ، ئەوەى سەرنج وتێبینى دەکرێت مناڵانێکى زۆر لە سەرجەم لایەن وقەوارە سیاسیەکان بەکاردەهێنرێن بۆ مەبەستى بانگەشەو پڕوپاگەندەى سیاسى لە کاتێکدا ئەمەجگەلەوەى توندوتیژیەکى ئاشکرایە دەرهەق بەمنالان دەکرێت،

هاوکات پێشێل کردنێکى تەواوى مافەکانى مناڵانە کە هیچ جیاوازى نى یە لەگەڵ ئەوەى کە کاربەمناڵان بکرێت یان سواڵیان پێبکرێت یان بۆ کارى سیاسى بەکاربهێنرێت. ئایا ئەوە ئازاردانى جەستەیى مناڵان نى یە کە لە جیاتى یاریکردن لە باخچەى مناڵان سوارى پیکابێکى سەربە تاڵ دەکرێن و ئەسوڕێنرێنەوە بە شەقامەکاندا؟ ئەم کارە جگە لەوەى پێچەوانەى ڕێنمایى ویاساکانى هاتووچۆیە لە هەمانکاتدا پێچەوانەى مافەکانى مناڵانەو پێشێل کردنى مافەکانیانە و هەرلایەنیک دەست بۆ ئەم کارەبەرێت لێپرسراوە و دەبێ ڕووبەڕووى سزا ببێتەوە.

پێویستە مناڵان ونەوجەوانان لە خوار تەمەنى (16) ساڵیەوە بە هیچ شێوەیەک بەشدارى لەم جۆرە مناسەبەتانەدا نەکەن، بەتایبەتى لەهەرکۆمەلگایەکى شارستانى ومەدەنى و لەژیر سایەى هەردەسەلاتیکدا کە لانى کەمى پرەنسیپى ماف و کەسایەتى منالان لەئارادابیت ئەنجامدەرانى ئەم شیوە کارانە رووبەرووى سزاو لیپیچینەوە دەکریتەوە. ئێمە لە سەنتەرى بەرگرى لە مافەکانى مناڵانى کوردستان ڕایدەگەیەنین کە نابێت مناڵان بە هیچ شێوەیەک بۆ مەبە ستى پڕوپاگەند بەکاربهێنرێن، هاوکاتیش داوا لە کۆمیسیونى باڵا وبەرێوبەرێتى گشتى هاتووچۆ، وەزارەتى ناوخۆ، پۆلیس وئاسایش وبەرێوبەرێتى پەروەردەوە و لایەنى پەیوەندیدار دەکەین کە ڕێگە لەم دیاردەیە بگرن، هەروەها داوا لە دایکان وباوکان و بەریوەبەرایەتى قوتابخانەکان و سەرجەم کەناڵەکانى ڕاگەیاندن دەکەین کە ڕۆڵى خۆیان بگێڕن تا منالان نەخرینە نیو چوارچیوەى بانگەشەى هەلبژاردنەوە. هەروەها داواکارین لەسەرجەم لایەنەکان کەپابەندى ناوەرۆکى ئەم بەیانەبن.

سەنتەرى بەرگرى لە مافەکانى مناڵانى کوردستان / ئۆفیسى سلێمانى

20/ 2/2010

Leave A Reply

Your email address will not be published.