راپۆرتی کەمپی هاوینە بۆ منداڵانی تەمەن ٩-١٥ ساڵ، حوزەیرانی ٢٠١٩

ڕاپۆرتەکە لە سێ بەش پێکهاتووە

راپۆرتی کەمپی هاوینە بۆ منداڵانی تەمەن ٩-١٥ ساڵ، حوزەیرانی ٢٠١٩

 

رۆژی یەکەم؛ چوارشەمە ١٢/٦/٢٠١٩

نزیکەی هەفتەیەک بەرلەکاتی دیاریکراو دەستمان بە کارکرد. سەرەتا کۆبونەوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەکەمان ئەنجامدا کە جگە لەیەک کەس هەمووان ئامادەی کۆبونەوەکە بوون. لەو کۆبونەوەیەدا لەسەر ئەوە ڕێکەوتین کە هەرکەس چ کارێک دەگرێتە ئەستۆ. لەوانە دیاریمان کرد کە کێ دەبێتە بەرپرسی سەرەکی چالاکیەکە، چێشتخانە و خواردن، هاتوچۆ و کاتگرتن بۆ سەردانەکان..تد

سەرباری ئەوەی کە پێشتر لە مانگی ئەپریلەوە زانیاریمان لەسەر لایەنە جیاجیاکانی پرۆگرامەکان دابوو، بەڵام پاش کۆبونەوەکەمان بە ڕێگای ناردنی نامە و تەلەفونکردن قسەمان کرد لەگەڵ دایک و باوکەکان و ئەو منداڵانەی کە ناوی خۆیان تۆمارکردبوو بۆ “کەمپی هاوینەی خۆرایی بۆ مندڵان و نەوجەوانان”، سەبارەت بە ڕۆژ و کاتی دەستپێکردن.

VerksamhetesB.sommarlager19-CFBRI-2019-Kurdiska

Leave A Reply

Your email address will not be published.