پیرۆز بێت ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان

بژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان

پیرۆز بێت ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان.

باڵا کەمال 

ساڵ لە دوای ساڵ و لەگەڵ گەشەکردنی ڕژێمی سەرمایەداری و تەکنۆلۆژیادا، کۆت و پێوەدەکانی لە دەستی ژنان توندتر دەبنەوە. لەم دنیا ئاوەژووەدا توندوتیژی لە دژی ژنان هەرچی زیاتر لەپەرەسەندندایە، تەنانەت لە سویدیشدا کە یەکێکە لە پێشکەوتووترین وڵاتانی دنیا، لێرەش کوشتنی ژنان بە بیانوی ناموسپەرستی هەروەک چۆن لە کوردستان کولتورێکی نامرۆڤانەی باوە، لێرەش هەمان کئلتوری دژە ژن درێژەی هەیە و لە یەک -دوو ساڵی  ڕابردودا چەندین ژن لە شارەکانی یاڤلە، ڤێسترۆس، ئۆرەبرو، ستۆکهۆڵم و مالمۆ بوونەتە قوربانی.

ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز….

ڕۆژی ٨ی مارس ڕۆژی هاتنە مەیدانە لەدژی نایەکسانی و دنیای پیاوسالاری دژ بە ژنان، ڕۆژی گەڕاندنەوەی هەویەتی ئینسانی و یەکسانیخوازیە بۆ ژنان. دنیایەک کە ژنان وەک زەعیفە دەناسێنێت، دنیایەک کە ژنان لە چوارچیوەی ماڵەوەدا زیندان دەکات، دنیایەک کە ژنان وەک حەزو ئارەزووی جنسی چاولێدەکات، دەبێت ئیترئەو دەور و نیزامە توڕ هەڵدرێت و ئەو دنیا ئاوەژووە کۆتایی پێبێت. بۆیە ئەم هەلومەرجە دژوارە، دەبێت هاندەری ئێمە بێت بۆ بەردەوام بوونمان لە خەبات لە پێناوی بەدەستت هێنانی یەکسانی نێوان ژن و پیاو.

ئێمە لە ٨ مارسدا داواکارین و خەبات دەکەین لە پێناوی ئەوەی کە:

1.               هەموو جۆرە تووندوتیژی وهەڵاواردنێک لە دژی ژنان کۆتایی پێبێت و یاسا ژەنگ گرتووەکان بخرێنە زبڵدانەوە.

2.               یاسای یەکسانی نێوان ژن و پیاو بەڕەسمی بناسێنرێت و هەموو زەمینە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوریەکانی دابین بکرێت.

3.               قەدەغەکردنی حیجابی ئجباری بۆ ژنان و منداڵان.

4.               ئیعدام و کوشتن و سەنگساری ژنان دەبێت کۆتایی پێبهێنرێت.

5.               ڕۆژی ٨ی مارس وەک ڕۆژی جیهانی ژنان، وەک ڕۆژی خەبات بۆ یەکسانی نێوان ژن و پیاو بەڕەسمی بناسێنرێت و بکرێت بە پشوی ڕەسمی.

6.               بەشودان و ژنهێنان بۆ هەموو مندالێکی خوار ١٨ ساڵ و زەواجی ئیجباری دەبێت قەدەغە بکرێت.

7.               مافی جایبونەوەو لە ئەستۆگرتنی بەخێوکردنی منداڵان دەبێت یەکسان بێت بۆ ژن و پیاو و بە ڕسمی بناسێنرێت.

بژی خەبات بۆ یەکسانی نێوان ژن و پیاو

سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان

www.childiraq.com                               

www.santarimndalan.com          

Leave A Reply

Your email address will not be published.