لە هەولێر منداڵێك لەلایەن دایکییەوە بەستراوەتەوە و ٢٠ ڕۆژ وەک پێویست نانی پێنەدراوە

دوای بیست رۆژ لە بەستنەوەی بە زنجیر، درەنگانێکی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەكی سەفین لە شاری هەولێر بەو ڕووداوە دەزانن و هەر زوو دەچن بە هانایەوە. بەڵام کاتێک دەگەنە لای یوسف ژیانی ئەو گەیشتووەتە ڕادەیەکی ترسناک.

ئەو کەسانەی چوون بە هانای یوسفەوە دەڵێن لەلایەن دایکییەوە بە زنجیر لە شوێنێکی زۆر نەشیاودا بەستراوەتەوەو ماوەیەکی زۆر بێ نان و بێ ئاو هێشتوویەتییەوە. کە نیشانەکانی ئەو چەوساندنەوانە بە تەواوی بە لەشولاری یوسفەوە دەرکەوتووە.

بەرپرسانی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە سەردانی یوسفیان کرد، دەڵێن کێشی ئەو منداڵە ئێستا تەنیا ١٠ کیلۆیە، لەبەرئەوەی ماوەیەکی زۆر بە برسێتی ماوەتەوە. بە ڕادەیەکی ترسناک کێشی دابەزیوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئێن ئاڕ تی، باوکی ئەم منداڵە پۆلیسە و دوو شەو بەر لەوەی ڕووداوەکە ئاشکرا ببێت، دوو منداڵی دیکەی خۆیانی بردووە و ماڵەوەی بەجێهێشتووە و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.

ئێستا بە بڕیاری دادوەر، دایكی یوسف كە ناوی نەرمینە و تەمەنی ٣٤ ساڵانە دەستگیرکراوە. ئەو کەسانەی لە نزیکەوە ئاگاداری ئەو خێزانەن دەڵێن، پیشتر دایکی یوسف و برایەکی دەنارد تا لە دەرەوە پارە پەیدا بکەن. بەڵام یوسف لەبەرئەوەی زۆر بەگوێی نەکردووە بۆیە بەو جۆرە سزای داوە.
هـ،ڕ

 

هەولێر.. منداڵێك لەلایەن دایکییەوە چەوسێنراوەتەوە "منداڵەکە د…

هەولێر.. منداڵێك لەلایەن دایکییەوە چەوسێنراوەتەوە"منداڵەکە دوو مانگە خواردنی پێویستی نەخواردووە و ئێستا کێشی ١٠ کیلۆ گرامە"

Opslået af NRT på 6. december 2017

 

سەرچاوە: NRT

Leave A Reply

Your email address will not be published.