بانگەواز:کۆمەک بۆ منداڵانی ئاوارەی شەنگال /کوردستان

هاوڕێیان دۆستان… خەڵکی ئازادیخواز
وێنەی منداڵانێک کە تەنها چەند بەهارێک تەمەنیانەوەو لە شاشەکانەوە بە کوژراوی و برینادری بە چاوی پڕ لە فرمێسک و دڵپڕ لە قوڵپەی گریانەوە دەیانبینی، زۆر هەست وروژێن و دڵتەزێنن… کوشتن و بڕین، لە براسا مردن، ئاوارەیی و بێجێگەو ڕێگەیی، مانەوە لە کێوەکان و نەبوونی ئاوو خواردن و خواردنەوە، ژیانی پڕ لەدڵەڕاوکێی لەژێر هەڕەشەو کوشتندا بە دەستی داعش، ئەمانە ئەو کێشە سەرەتاییانەن کە منداڵانی ئاوارەی شەنگال ڕۆژانە دەست و پەنجەی لەگەڵدا نەرم دەکەن…
ئازیزان… منداڵان دۆستان، ئەی ئەوانەی کە بەم وێنە پڕ ساتەمەرگانە دڵتان هەڵئەقرچێ و دەتانەوێت لەڕێگەیەوە کۆمەک بەو منداڵانە بکەن. ئەوا ئێمە لە سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان هەڵمەتێکمان دەستپێکردووە بۆ کۆمەک کۆردنەوە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیانەنی منداڵانی شەنگال لە کوردستان…
ئەگەر تۆش دەتەوێت هاوکارمان بیت و دڵی منداڵێک خۆش بکەیت و بەشداری ئەم هەڵمەتە بکەیت، تکایە هەرچی زووترە کۆمەکەکەت بگەیەنە بەدەستمان. ژمارەی حیسابی بانقی “سەنتەری بەرگری لەمەفەکانی منداڵان” و “یەکەم منداڵان لە سوید – یۆتۆبۆری”بۆ ناوەوەی سوید: 390804-3 بە ناوی CFBRI، بۆ ئەو بەڕێزانەی کە دەیانەوێت لەدەرەوەی سودید کۆمەک بنێرن، تکایە ئاگادارم بکەنەوە تا ئادرێسی پێویستتان بۆ بنێرم. تێبینی، بنوسە (بۆ منداڵانی شەنگال).
سوپاس بۆ هاوکاریتان
سلیمانی قاسمیانی – یەکەم منداڵان
شێرزاد فاتح
بەڕێوەبەری سەنتەری بەرگری لەمافەکانی منداڵان

www.santarimndalan.com www.childiraw.com

Leave A Reply

Your email address will not be published.