بە یەک sms کۆمەک بنێرە بۆ منداڵانی شەنگال

ئاگادارییەک بۆ ئەو دۆستانەی کە دەیانەوێت کۆمەک و هاوکاری بگەیەنن بە منداڵانی ئاوارەی شەنگال، تەنها یەک sms بنێرەو بڕی 60 کرۆن یان 100کرۆن یان 500کرۆن بە پارەی سویدی هاوکاری منداڵانی بریندارو نەخۆش وئاوارەی شەنگال بکە.
ئەگەر دەتەوێت 60کرۆن بنێریت (نزیکەی 8 دۆلار دەکات) ئەوا sms ێەک بنێرە بۆ ژمارە 72456 بنوسە SHINGAL60
ئەگەر دەتەوێت 100کرۆن بنێریت (نزیکەی14 دۆلار دەکات) ئەوا sms ێەک بنێرە بۆ ژمارە 72456 بنوسە SHINGAL100
ئەگەر دەتەوێت 500کرۆن بنێریت (نزیکەی 80 دۆلار دەکات) ئەوا sms ێەک بنێرە بۆ ژمارە 72456 بنوسە SHINGAL500
ئەگەریش دەتەوێت بڕێ پارە بنێریت کە لەسەرەوە نەهاتووە، ئەوا پارەکەت بخەرە سەر کۆنتۆی دکتۆرەکان. 402 03 56-4
ئەگەر کێشەت هەیە لە ناردنی کۆمەکەکەت، تکایە پەیوەندی بکە بەڕێوەبەری سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان، بۆ هاوکاری پێویست.
تێبینی:
بۆ ئاگاداریتان ئێستا ڕێکخراوی دکتۆرە کوردەکان لە سوید لە کوردستانن، ئەم کۆمەکانە ڕاستەوخۆ دەگات بەدەستی دکتۆرەکان، بۆ دەرمان و چارەسەری پێویست بۆ بریندارو نەخۆشەکان…
چاوەڕیی هیمەتتانین
لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیم
شێرزاد فاتح
بەڕێوەبەری سەنتەری بەرگری لە منداڵان
سلێمانی قاسمیانی
بەڕێوەبەری یەکەم منداڵان /یۆتەبۆری
www.childiraq.com

Leave A Reply

Your email address will not be published.