‌شکست و ڕیسوایی بۆ ئەوانەی لە پشتی دەستدرێژی کردنە سەر ڕۆژنامەنوس “ئاسۆس هەردی” یەوەن!

هەر بۆیە لەکاتی هەر ڕوداو پێشهاتێکدا ئەوانەی موبایەعەی خۆیان بۆ و سەدام حسین و دەسەڵاتەکەی دوبات نەدەکردەوە، زۆر دڕندانە دەکەوتنە گیانیان لەلایەن پیاوەکانی بەعسەوە و و بۆ هەریەکەیان فایلێکی دادەتاشی بۆ ئەوەی شەرعییەت بدات بە دەسەڵاتەکەی بۆ هێرش کردنە سەر مرۆڤە خاوەن هەڵوێستەکانی نێو کۆمەڵگا و لە نێو خەڵک و لەیەنگرانی خۆیدا شەخسییەتیان لکەدەربکات و جێگەوڕێگەی کۆمەڵایەتیان پێلێژ بکات، تاوەکو ناچار بن لەیەنگریسیاسەتە دژی مرۆییەکان دەسەڵاتەکەی ببن، یان لایەنی کەم “دەسگرن بە کڵاوەکەیانەوە با نەیبات” .

لە ماوەی بیست ساڵی دەسەڵاتی سەرکوتگەرانەی یەکێتی و پارتیشدا هەمان ڕەوشت و کردار بەدی دەکەین و ئەمانیش هەڵگری هەمان دروشم و ڕەوتارن لە بەرامبەر هەموو ئەو لایەن و نووسەر و ڕوناکبیر و خاوەنی ئەو قەڵەمە بوێرو ئازایانەی کە لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستاندا، وە بە تایبەتیش ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاری سلێمانی و دەوروبەر لە بەرەی خەڵکدا بون و پشتیان کردە دەسەڵاتی سەرکوتگەرانەی حکومەتەکەی یەکێتی و پارتی

لە درێژەی هەمان ئەو سیاسەتەدا و بەپێی زانیارییەکان سەر لەئێوارەی ڕۆژی ٣٢ ئۆگەستی ٣١٢٢ لە یەکێک لە شەقامە پڕلە خەڵکەکانی شاری سلێمانی نێردراوێکی ترسونۆک هێرش دەکاتە سەر ئاسۆس و هەردی و برینداری دەکات و دواتر بە ئۆتۆمۆبێلێکی سپی بێ ژمارە بۆی هەڵدێت. ئاشکرایە کە هەرماوەکی زۆر کەم و دوابەدوای سەرکوتی ناڕەزاییەتیەکانی خەڵکی کوردستان لە لایەن دەسەڵاتدارانی کوردستانەوە، دەسەڵاتی یەکێتی نیشمانی کوردستان دەستی دایە خوڵقاندنی جەوێکی پڕ لە تر اندن و تۆقاندن لە پێناوی دامرکاندنەوە و سەرهەڵنەدانەوەی دوبارەی ناڕەزایەتییەکان، لە هەمانکاتدا تۆڵە سەندنەوە و ئەشکەنجەانی جەستەیی و فیزیکی ئەو کەسانەی کە هەڵوێستی نەگەتیڤانەیان نواند و “نا” یان وت بۆ سیاسەتەکانی دەسەڵات تئاشکرایە کە هێرش کردنەسەر ئاسۆس هەردی درێژەی هەمان ئەو سیاسەتەیە و ڕاستەوخۆ ئەو دەسەڵاتەی کە چەندین مرۆڤی ئازادیخوازی وەک ئاسۆسی ئازارو ئەشکەنجەدا، هەمان ئەو دەسەڵاتەیە کە لە پشتی ئەو هێرشەوەیە و هەر ئوانیش وەک دەسەڵاتدار لە شاری سلێمانی پبەرپرسن لەم ڕووداوە. بۆیە لە کاتێکدا بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە دەکەم لە هەمان کاتدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕاستەوخۆ بەرپرس دەزانم لەوەی کە ئەو کەسە و ئەو دەستانەی لە پشتی ئەم هێرشەوەن ئاشکراو دادگایی بکات

شێرزاد فاتح

بەرپرسی سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان – سوی

Leave A Reply

Your email address will not be published.